کەناڵێکە بۆ ڕێنمایی کردنی تاك و کۆمەڵگە و ئاشناکردنیانە بەقورئانی پیرۆز بۆ ئەوەی لەجەنجاڵی و ناڕەحەتی و کێشەکانی دونیا کەمێك دوورکەویتەوە و سەرجەم خەم و خەفەتەکانت بەبا بکەیت و دڵ و دەرونت ئارام و ئاسودەبکەیتەوە، ئەوا وەرە لەگەڵمان با پێکەوە بینەر و بیسەری ئەم کەناڵە جوان و بەسوودە بین و ماڵەکانمان و دوکان و بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکانمان بڕازێنینەوە بەدەنگی خۆشی قورئان بەمانا و تەفسیری کوردی ڕاست و ڕەوان بۆ ئەوەی دڵەکانمان بێ ئاگا نەبێت لەنوری ڕەحمان .
ئەم کەناڵە کەناڵی هەموو تاکێکی مسوڵمانی کورد زوبانە و دەمانەوێت بەکەناڵی خۆتانی بزانن و لەپاش فەزڵ و یارمەتی خوای گەورە، پێویستمان بە پشتیوانی و هاوکاری و کۆمەکی مەعنەوی مسوڵمانانە تابتوانین پێکەوە بەردەوام بین لەخزمەت کردنی پەیامە جوان و ڕازاوەکەی خوای پەروەردگاری جیهانیان تا ببێتە توێشوویەکی بەردەوامی نەبڕاوە بۆ ڕۆژی دوایی مان.
بەو هیوایەی جێگای ڕەزامەندی خوای گەورە بێت و پاشان ببێتە زاخاوی دڵ و دەرونی بیسەران و بینەران و شارەزابوونیان لەمانا و تەفسیری ئایەت و سورەتەکانی قورئان بەزمانی شیرینی کوردی، کەبۆیەکەم جارە کەناڵێكی لەم شێوەیە خزمەت بەمسوڵمانانی کوردستان بکات تاوەکو شارەزابن لە قورئانی پیرۆز .
لە ئێستادا دەتوانیت بەیەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە بـینەری پـــەخشی راستـــەوخۆی کەناڵی ڕێــنـــمــا بیت :
1- لەڕێگەی IPTV (ئۆنلاین) ی هەریەکە لە ئامێرەکانی (ئێچدی بۆکس، میدیاستار، ئیکۆستار، ئایستار)
2- لەڕێگەی ئەندرۆید و سمارت تیڤیەوە
3- لەڕێگەی وێبسایتی تایبەت بە کەناڵی ڕێنما